ئەمڕۆ هەینی وەسیەتنامەی موقتەدا سەدر خوێندرایەوە
وەسیەتنامەی سەدر کە پێشتر هەڕەشەی کوشتنی لێ کرابوو، لەلایەن موهەنەد موسەوی نوێنەری سەدر لە کوفە، لە وتاری نوێژی هەینیدا خوێنرایەوە.
لە وەسیەتنامەکەدا سەدر پاراستن و بەردەوامیدانی تێڕوانینەکانی رەوتی سەدری کردووەتە ئەرکی سەر شانی باوەڕداران، رایگەیاندووە "بە دڵنیاییەوە داواتان لێ دەکەم بێ دژ وەستانەوە لەگەڵ پرەنسیپە گشتی و تایبەتە دیاریکراوەکانمان بەردەوام بن لەسەر ئەمە".
سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد لەگەڵ عێراق راستگۆ بن و یارمەتی لێقەوماوان بدەن و داکۆکی لە مافی ستەملێکراوان بکەن و کێشەی ناوخۆیی دروست نەکەن.
هەینی رابردوو لایەنگرانی موقتەدا سەدر، لە بەغدای پایتەختی عێراق خۆپێشاندانێکیان ساز کرد.
سەدر کە رایگەیاند هەرەشەی گیانی لێ کراوە، بەڵام ئاشکرای نەکرد کە لەلایەن کێوە هەرەشەکەی لێ کراوە، داوای لە هاووڵاتیان کرد کە ئەگەر تیرۆر کرا، بەردەوام بن لە دژایەتیکردنی گەندەڵکاران.
bas news -
