ئاڵا تاڵەبانی: دەوڵەتی کوردی پیلانێکە لە دژی عێراق

ئاڵا تاڵەبانی: دەوڵەتی کوردی پیلانێکە لە دژی عێراق
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق، لە میانی گفتوگۆیەکی لەگەڵ کەناڵی (ئافاق)ی سەر بە نووری مالیکی، ئاماژەی بەوە کردبوو:

”ئێمە لەگەڵ ئەو مافی چارەی خۆنووسینە نین کە پارتی دیموکراتیی کوردستان هەوڵی بۆ دەدات“.
جەختیشی لەوە کردبووەوە:
”بابەتی دەوڵەتی کوردی بەشێکە لەو پیلانە گەورەیەی لەسەر عێراق هەیە لە دوای مووسڵ“. دووپاتیشی کردەوە:

”من نازانم عێراق دوای مووسڵ بە کوێ دەگات. هەن کە دەیانەوێت حاڵەتی ئاژاوە لە عێراق بەردەوام بێت. هەندێک دەیانەوێت پرۆسەی سیاسی لە عێراق نەمێنێت و هەموو پیرۆزییەکانی دەکەنە ئامانج، بەڵام ئێمە پێمانوایە هەموومان لە یەک کەشتیداین، ئەگەر ماینەوە هەموومان دەمێنینەوە، ئەگینا پێکەوە ژێرئاو دەکەوین“.
Top