ئەمریکا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکەی موسڵ پێک دەھێنێت
بە مەبەستی، لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە، لیژنەیەکی تایبەتی لێکۆڵینەوە دروست کراوە، ھەر کە ڕووداوەکەی پشتڕاست کردەوە دەبێتە گەورەترین ڕووداوی گیان لە دەستدانی مەدەنییەکان، لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی لەوەتەی شەڕی داعش لە سووریا و عێراق لە ٢٠١٤ەوە دەستی پێکردووە.
بەپێی واشنتۆن پۆست، لیژنە لێکۆڵینەوە ئەمریکییەکە، لەسەرەتای ئەم ھەفتەیەوە دەستبەکاربووە."
ھێزی تایبەتیی ھاوپەیمانان لە لێکۆڵینەوەیەکی بەراییدا کە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی پێکردووە دەڵێ: "لەسەر داوای ھێزە عێراقییەکان، ھێزی ئاسمانی ئەمریکا بۆردومانی کردووە و لە ئەنجامدا چەندان کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە."
ھاووڵاتییانی ناوچەکە وتوویانە، سەد مەدەنی کوژراون و کرێکارانی فریاگوزاریش وتوویانە لاشەی ٨٣ کەسیان لەبن داروپەردوودا دەرھێناوە.
payamner -
