هەزاران شیعەی بەغدا بۆ بەرگریکردن لە سەدر دەچنە نەجەف
پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، کە دژایەتییەکی سەرسەختی نوری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوە و جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، دەکات، رایگەیاندبوو، هەڕەشەی کوشتنی لەسەرە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، رۆژی دووشەممە 27.3.2017 هەزاران هاووڵاتیی شاری سەدر لە بەردەم ماڵی موقتەدا سەدر لە ناوچەی حەنانە نەجەف کۆ بوونەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ بەرگریکردن لێی و شەڕکردن دژی نەیارانی، راگەیاندووە.
دوای گردبوونەوەی لایەنگرانی لەبەردەم ماڵەکەی، موقتەدا سەدر چووەتە دەرەوە و سوپاسی ئەو هاووڵاتییانەی کردووە و خەڵکەکەش بە گوتنەوەی دروشمەکانی ”دەژین و دەمرین لە پێناوت ئەی موقتەدا و رۆحمان فیدای تۆیە موقتەدا“، خۆشەویستیی خۆیان بۆ رێبەری رەوتەکەیان نیشان داوە.
باسنیوز
