هێزه‌عێراقییه‌كان به‌نداوی بادوش-یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی واهاتین نه‌ینه‌وا فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یارڵا ڕایگه‌یاندووه، یه‌كه‌كانی فیرقه‌ی نۆ-ی زرێپۆش به‌نداوی بادوش( به‌نداو سه‌نحاریب)یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌و ئاڵای عێراق یان له‌سه‌ر هه‌ڵكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و به‌نداوه زیانێكی زۆری مادی و گیانی-یان به داعش گه‌یاندووه.
به‌نداوی بادوش ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووباری دیجله له باكوری رۆژئاوای موسڵ و 16 كیلۆمه‌تر له شاره‌كه دووره.
رۆژی 15ی ئه‌م مانگه حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی بادوش-یان له خۆرئاوای به‌شی راستی موسڵ راگه‌یاند.
xandan -
