فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی كوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌موسڵ بڵاوكرده‌وه
دوێنێ هێزه عیراقییه‌كان پێشڕه‌وییه‌كانیان له خۆرئاوای موسڵ وه‌ستاند، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی كوژران و برینداربوونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
فه‌رمانده‌ییه‌كه ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رۆژی 17 ی ئازار یه‌كه‌كانی دژه تیرۆر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كی ریسالهو چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراویان ته‌قاندووه‌ته‌وه بۆ ئاسته‌نگی دروستكردن له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وییه‌كان. دوای شكاندنی دوژمن گه‌ڕه‌كه‌كه پاككراوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، دواتر بۆردومانێكی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌كداری داعش ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر داوای هێزه عیراقییه‌كان.
به‌پێی فه‌رمانده‌ییه‌كه، به‌پێی ئه‌و زانیاریه باوه‌ڕپێكراوانه‌ی هاوڵاتیان پێیان داون، چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌ك خێزانیان له‌ناو ماڵێكی بۆمبڕێژكراو زیندانی كردبوو ناچاریان كردبوون تێیدا بمێننه‌وه‌و بۆ قه‌ناس به‌ده‌ست و خۆكوژه‌كان بهكاریاندههێناو به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا ته‌قاندیانه‌وه له‌كاتی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپا.
فه‌رمانده‌ییه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، تیمێكیان پێكهێناوه بۆ پشكنینی ئه‌و ماڵه‌و بۆمبێكی چێنراویان تێدا دۆزیوه‌ته‌وه‌و 25 ژن و منداڵیان رزگاركردووه كه تێیدا زیندانیكرابوون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق ده‌ڵێت، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه له شاره‌زایانی سه‌ربازی و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كان بۆ پشكنینی شوێنی ئه‌و ماڵه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن %100 خاپوربووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، سه‌رجه‌م دیواره‌كانی ئه‌و ماڵه بۆمبڕێژكرابوو "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرابێته ئامانجی هێرشی ئاسمانی، له ته‌نیشت ئه‌و ماڵه‌وه ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی گه‌وره دۆزراوه‌ته‌وه كه ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌و 61 ته‌رم له‌و شوێنه گوێزراونه‌ته‌وه".
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان، داعش ئه‌و ماڵه‌ی بۆمبڕێژكربوو به‌كاری ده‌هێنا بۆ خۆكوژه‌كان و ته‌قه‌كردن له هێزه ئه‌منییه‌كان.
xandan -
