گەڕەكێكی دیكەی موسڵ كۆنتڕۆڵكرایەوە
هێزە ئەمنییەكانی عیراق كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكێكی دیكەیان لەبەشی راستی موسڵ راگەیاند.
فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارالـلە فەرماندەی پڕۆسەكانی نەینەوا رایگەیاند "هێزەكانی دژە تیرۆری عیراقی گەڕەكی عروبەو ناوچەی پیشەسازیان لەبەشی راستی موسڵ كۆنتڕۆڵكردووەتەوە".
هێزه‌عێراقییه‌كان له19ی شوباتی ڕابردووه‌وه تائێستا 60 گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یان له‌رۆژئاوای موسڵ كۆنتڕۆڵكردووه‌و 259 كیلۆمتر چوارگۆشه‌یان له‌داعش پاككردووه‌ته‌وه.
بەگوێرەی خەمڵاندنی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بێت، چاوەڕێ دەكرێت بەهۆی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ، نزیكەی 400 هەزار لەكۆی نزیكەی 800 هەزار كەس لەخۆرئاوای ئەو شارە ئاوارەببن.
هه‌رچه‌نده باران بارینی زۆر به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وی دروستكردووه، به‌ڵام سوپا و یه‌كه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و پۆلیسی فیدراڵی پێشره‌وی زۆریانكردووه‌و و نزیكبونه‌ته‌وه له مزگه‌وتی (ئه‌لنور) كه مێژووه‌كه‌ی بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه، ئاڵای ڕه‌شی داعش به‌ڕوونی به‌سه‌ر مناره‌ی به‌ناوبانگی مزگه‌وته‌كه‌وه ده‌بینرێت.
xandan -
