سوپای عێڕاق رەتیدەکاتەوە هێرشی ئاسمانی هاوڵاتی مهدهنی کوشتبێت لهموسڵ
لەهەفتەی رابردوودا چەند راپۆرتێکی جیاواز ئاماژەیان بەوە کرد بەهۆی چەند هێرشێکی ئاسمانییەوە لە رۆژئاوای موسڵ و لەگەڕەکی جەدیدە نزیکەی 100 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، هەندێک راپۆرتی دیکەش دەڵێن زیاتر لە 200 لاشە لەژێر بینای خاپوورکراوەکانەوە دەرهێنراون.
لەبەرامبەردا سوپای عێراق ئهمڕۆ یهكشهممه لهڕاگهیهندراوێكدا ئاماژهیبهوهكردووه، ئەو قوربانییە مەدەنیانە بەهۆی تەقینەوەی مادەی تەقەمەنییەوەبووە لەلایەن داعشەوە، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕی بی بی سی.
دوێنێ ئەمەریکا رایگەیاند بەدواداچوون دەکات بۆ هێرشێکی ئاسمانی رۆژی 17ی ئادار کە باس لەوە دەکرێت لەو شوێنەدا قوربانی مەدەنی لێ کەوتبێتەوە.
سوپای عێراق لهوهڵامی ئهو راپۆرتانهی دەڵێن هێرشێکی ئاسمانی بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات رووداوەکە لە گەڕەکی ریسالە بووە نەک جەدیدە.
ههروهها ئهوهشیان خستووهتهڕوو، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر داوای هێزە عێراقییەکان بۆردومانێکی ئاسمانیان ئەنجامداوە لەبەرواری 17ی ئادار لە کاتژمێر 08:25 خولەک بەکاتی ناوخۆیی عێراق.
سوپای عێڕاق باس لەوەش دەکات شارەزاکانیان ئەو خانووەیان پشکنیوە کە راپۆرتەکان دەڵێن لەلایەن بۆردومانێکی ئاسمانیەوە کراوەتە ئامانج و بۆیان دەرکەوتووە کە ماڵەکە بەتەواوی وێران بووەو "هیچ هێمایەک نییە بۆ ئەوەی کە ئەو خانووە بەهۆی بۆردومانەوە وای لێ هاتبێت".
ڕاگەیەندراوەکەی سوپای عێراق ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئۆتۆمبێلێکی گەورەی تەقەمەنی لەنزیک ماڵەکە دۆزراوەتەوەو نزیکەی 61 لاشەی مردوو لەژێر داروپەردووەکە دەرهێنراوە.
ئۆپەراسیۆنی هێزەعێراقییەکان بۆ سەر داعش لەرۆژئاوای موسڵ ئەمڕۆش بەردەوام بوو بەبەکارهێنانی هێلیکۆپتەری جەنگی.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنی شهممه هەندێک سەرچاوەی ئەمنی باسیان لە ڕاگرتنی هێرشی هێزە عێراقییەکانیان دەکرد لە رۆژئاوای موسڵ بەشێوەیەکی کاتی، بەڵام پەیامنێری بی بی سی لە موسڵ-ەوە رایدەگەیەنێت شەڕ و هێرشی هێزە عێراقییەکان بۆ سەر داعش بەردەوامە.
xandan -
