61 تهرمی دیكه دۆزرانهوه
ھێزەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە تا ئێستا 61 تەرمی خەڵکی سڤیلیان دۆزیوەتەوە کە بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بوونەتە قوربانی.
بەڵام ھێزەکانی عێراق ئەوەشیان راگەیاند کە ئەو تەرمانەی لەنێو ئەو باڵەخانە رووخاوانە دەرهێنراون، بەھۆی بۆمبی چێندراوی داعشەوە تەقێنراونەتەوە، نەک بەهۆی بۆردوومانی ھەڵەی ھێزی ھاوپەیمانان.
ھەروەھا ھێزەکانی عێراق رایانگەیاند ھۆکاری سەرەکی زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی خەڵکی سڤیل ئەوەیە داعش دانیشتوانی موسڵ کردووەتە قەڵغانی مرۆیی و ئەمەش وایکردووە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل ببنە قوربانی شەڕ و پێکدادانەکان.
k24 -
