موسڵ... چوار سه‌د هه‌زار كه‌س له‌به‌ری راست گیریان خواردووه
له‌وه‌ته‌ی هێزه‌كانی حكومه‌ت ده‌ستیان كردوه به رزگاركردنی به‌ری راستی موسڵ، نزیكه‌ی 160 هه‌زار كه‌س جێگایان بۆ كراوه‌ته‌وه.
باس له‌وه ده‌كرێت، ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به‌هۆی نه‌بوونی خۆراكه‌وه دروست بووه.
ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازی بۆ رزگاركردنی به‌ری راستی شاره‌كه دوو مانگی تێپه‌ڕاند، له ئێستا چاوخراوهته سه‌ر شاری كۆن و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی "نور" كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له 2014 خه‌لافه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی رزگار بكرێت.
پرۆسه‌ی رزگاركردنی به‌ری راست، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتوانێكی چڕی هه‌یه و كۆڵانه‌كانی ته‌سكن و خانووه‌كان نزیكن له‌یه‌ك بۆیه به‌زۆر قورس‌تر له پرۆسه‌ی رزگاركردنی به‌ری چه‌پ داده‌نرێت.
payamner-
