حەیدەر عەبادی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

  حەیدەر عەبادی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، لەسەر داوای سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیران بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت.

ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "لەسەر داوای سەلیم جبووری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە 16.3.2017 سەرۆكوەزیرانی عێراق لەسەر ئەو گوتانەی كۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەكەی دوێنێ سێشەممە 15.3.2017 كە دەڵێت "پەرلەمان 50 ملیۆن دیناری لە خاڵێكی زۆر هەستیاردا تەحویل كردووە، بۆ بوودجەی پەرلەمان و مووچەی پەرلەمانتاران" بانگهێشت دەكرێت، ئەو قسانەش زۆر هەستیارن، هەر بۆیە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانێش داوای ڕوونكردنەوەیان لەسەر قسەكانی لێ كردووە".

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتەكانی عەبادی پشتڕاست دەكاتەوە و دەڵێت "ئاگادارم كە پێش ماوەیەك مووچەی فەرمییان زیاد كرا، هەوەها پابەندی خشتەكەی حەیدەر عەبادی نەبوون كە بۆ هەموو فەرمانبەرانی عێراق دانرابوو، بۆیە بە بە بۆچونی من پەرلەمان بە نیازبووە كە ئەو پارەیەی بۆ چەند شتێكی دیكە دانرابوو، بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتاران خەرج بكات، بەڵام ئەو بیرۆكەیە لەو دۆخە هەستیارە ئابوورییەی ئێستای عێراقدا ئەو گونجاو نییە".

ئەوەشی خستەڕوو، "نەدەكرا حەیدەر عەبادی ئەو گوتانەی ئاراستەی هەموو پەرلەمانتاران بكردایە، چونكە ئەو بیرۆكەیە تەنیا هی چەند پەرلەمانتارێك بووە، نەك هەموو پەرلەمانتاران."







باسنیوز
Top