سێ به‌شی رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه‌

سێ به‌شی رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه‌
بە پێی دوایین نەخشەی شەڕی موسڵ سێ به‌شی گەڕەكەكانی رۆژئاوای شارەكە لە لایەن ھێزەكانی عێراق كۆنترۆڵكراون.

ئەم نەخشەیە لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی نەینەوا بڵاوكراوەتەوە كە گەڕەكەكانی رزگاركراوی شارەكە و ھەروەھا نەخشەی شەڕ لە رۆژئاوای موسڵ و گەڕەكەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش تا رۆژی 11 ئاداری 2017 پیشان دەدات.

ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای موسڵ رۆژی 19 شوباتی 2017 دەستیپێكرد و ھەر یەك لە ھێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ دەكەن.

پۆلیسی فیدراڵ رۆژی 24 شوباتی 2017 كۆنتڕۆڵكردنی فڕۆكەخانەی موسڵی راگەیاند، كە رۆژی پێشتر بنكەی سەربازی غەزلانیان كۆنترۆڵكردبوو.
payamner-
Top