هێزه عیراقییه‌كان هێرشیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دوو گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی موسڵ ده‌ستپێكرد
هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق هێرشیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دوو گه‌ڕه‌كی دیكه له خۆرئاوای موسڵ ده‌ستپێكرد.
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یارالـله فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی دژه تیرۆر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵی نوێ و ئه‌غوات له‌به‌شی راست/خۆرئاوای موسڵ و له پێشڕه‌ویدان.
19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، لەماوەی چەند هەفتەی رابردووش‌دا هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەخۆرئاوای موسڵ بەدەستهێناوە.
هێزە عیراقییەكان حەوتی ئەم مانگە، كۆمەڵگەی حكومی و بینای چەندین فەرمانگەی دیكەیان لەموسڵ كۆنتڕۆڵكردەوە.
بەپێی ئامارێكی پۆلیسی فیدراڵی عیراقی، لە ماوەی 17رۆژی سەرەتای قۆناغی دووەمی ئۆپەڕاسیۆنی ئازادكردنی بەشی راستی موسڵ 47 گوند و گەڕەك و بنكەو فەرمانگەی حكومی ئازادكراون.
لەمانگی رابردوودا و دوای 100 رۆژ لەدەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ هێزە عیراقییەكان توانییان بەتەواوی بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ كۆنتڕۆڵبكەنەوە.
بەگوێرەی خەمڵاندنی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بێت، چاوەڕێ دەكرێت بەهۆی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ، نزیكەی 400 هەزار لەكۆی نزیكەی 800 هەزار كەس لەخۆرئاوای ئەو شارە ئاوارەببن.
payamner-
