سەدان خێزانی چەکدارانی داعش لە رەققە هەڵدێن

 سەدان خێزانی چەکدارانی داعش لە رەققە هەڵدێن
سەدان خێزانی چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش پایتەختی وڵاتەکەیان بەجێ دەهێڵن و هەڵدێن.



ئەو خێزانانە، کە بەپێی رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ژمارەیان 300 خێزانە، لە ترسی نەمانی دەسەلاتی رێکخراوەکە بەرەو شارەکانی دێرەزوور و حەما لە سووریا هەڵاتوون.



ئەو 300 خێزانە، کە ژن و منداڵی بەرپرس و چەکدارە بیانییەکانی داعش زۆرینەیان پێک دەهێنن، بە بەلەمی بچووک لە رووباری فورات دەپەڕنەوە.



دوای داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی عێراق و بەشێکی سووریا، داعش دەوڵەتێکی تایبەت بە خۆی راگەیاند و شاری رەققەی وەک پایتەختی خۆی ناساند.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.





باسنيوز
Top