"عێراق بەڵگەی نییە بیسەلمێنێ داعش چەكی كیمیایی بەكارھێناوە"
محەمەد عەلی حەكیم، باڵیۆزی عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان، رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبارەی دەنگۆكانی بەكارھێنانی چەكی كیمیایی لە لایەن داعشەوە قسەی كردووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەكی دروست بەردەست نییە بیسەلمێنێت داعش چەكی كیمیایی بەكارھێناوە.
پێشتر لە بەدواداچوونێكی24 چەند كەسێك نیشاندران، كە گەیاندرابوونە نەخۆشخانەكانی ھەولێر و نیشانەكانی غازی كیمیایی بە جەستەیانەوە دیار بوو، چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتیش رایانگەیاندووە، داعش لە رۆژئاوای مووسڵ غازی كیمیایی بەكارھێناوە و ژمارەیەك سڤیلیش بوونەتە قوربانی.
k24 -
