هاوسه‌ری چه‌كدارێك دۆخی داعش له مووسڵ ئاشكرا ده‌كات
به گوێره‌ی ئه‌و ژنه، كه بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مه‌ریكی قسه‌ی كردووه، رایگه‌یاندووه، داعش به خراپترین ره‌وشی خۆیدا تێپه‌ڕده‌بێت.
په‌یامنێری سی ئێن ئێن، له زاری ئه‌و ژنه‌وه، كه هاوسه‌ری یه‌كێك له چه‌كدارانی داعشه، ده‌ڵێت: "هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر له‌شه‌ڕه‌كان بێزاربوو و گوللـه‌یه‌كی له قاچی خۆیدا، دواتر چه‌كه‌كه‌ی فرۆشت و مووسڵی به‌جێهێشت، چونكه چیدیكه نه‌یده‌توانی به‌رگه بگرێت".
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد، كه تێیدا پێشمه‌رگه به ماوه‌یه‌كی كه‌م، یه‌كه‌م هێلی به‌رگری داعشی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا تێك‌شكاند و رێگه‌ی پێشڕه‌ویكردنی بۆ هێزه عێراقییه‌كان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ره‌و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ پێشڕه‌وی بكه‌ن.
له ئێستاشدا رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراقیش، 60%ی رۆژئاوای مووسڵ كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
k24 -
