خۆرئاوای موسڵ له ته‌له‌عفه‌ر دابڕێنرا
به‌پێی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عیراق، فیرقه‌ی نۆی زرێپۆش و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی رێگه‌ی موسڵ-كه‌سك یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه، به‌وه‌ش به‌شی خۆرئاوای موسڵ له ته‌له‌عفه‌ر دابڕێنراوه.
19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، لەماوەی چەند هەفتەی رابردووش‌دا هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەخۆرئاوای موسڵ بەدەستهێناوە.
بەپێی ئامارێكی پۆلیسی فیدراڵی عیراق كە دراوە بەخەندان، لە ماوەی 17رۆژی قۆناغی دووەمی ئۆپەڕاسیۆنی ئازادكردنی بەشی راستی موسڵ 47 گوند و گەڕەك و بنكەو فەرمانگەی حكومی ئازادكراون.
هێزه عیراقییه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ئاڕاسته‌ی كۆنتڕۆڵكردنی چوار گه‌ڕه‌ك له‌به‌شی خۆرئاوای موسڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی حكومی هێرشیان ده‌ستپێكرده‌وه، دوای دوو رۆژ له وه‌ستانی هێرشه‌كان به‌هۆی خراپی دۆخی كه‌شوهه‌واوه.
لەمانگی رابردوودا و دوای 100 رۆژ لەدەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ هێزە عیراقییەکان توانییان بەتەواوی بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ کۆنتڕۆڵبکەنەوە.
بەگوێرەی خەمڵاندنی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بێت، چاوەڕێ دەكرێت بەهۆی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ، نزیكەی 400 هەزار لەكۆی نزیكەی 800 هەزار كەس لەخۆرئاوای ئەو شارە ئاوارەببن.
xandan -
