شاره‌زایه‌كی ڕووسی و فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ى تینییه‌ى داعش كوژران
فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یاره‌ڵا، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه یه‌كینه‌كانى فیرقه‌ى نۆیه‌م و فیرقه‌ى عه‌باس و فیرقه‌ى ئیمام عه‌لى توانییان ڕێگاى مووسڵ _كه‌سه‌ك به ئاراسته‌ى ته‌له‌عفه‌ریان كۆنترۆڵ كرد و به‌وه‌ش به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ له ته‌له‌عفه‌ر داده‌بڕن".
لاى خۆیه‌وه هێزه‌كانى "سه‌رایا جیهاد" له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویان كرده‌وه، كه به مووشه‌كێك توانراوه چوار سه‌ركرده‌ى داعش بكوژن".
ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه سه‌ركرده‌كانى داعش له باره‌گاى فه‌رمانده‌ى داعش له ناوچه‌ى تینییه له خۆرئاواى مووسڵ بوون و له‌سه‌ر زانیارى وردى هه‌واڵگرى ، مووشه‌كیان ئاراسته‌ى شوێنى گردبوونه‌وه‌یان كردووه.
له‌نێو كوژراوه‌كاندا شاره‌زایه‌كی ڕووسی تیادایه كه شاره‌زاى بۆمبڕێژكردنى ئۆتۆمبیل بووه، هه‌روه‌ها (عه‌بدولقادر مووسڵى) فه‌رمانده‌ى داعش له ناوچه‌ى تینییه.
باسنيوز
