فه‌رمانبه‌رێكى وه‌زاره‌تى داد له‌سه‌ر نووسینی كۆمێنتێك سزا ده‌درێت
له نووسراوێكى فه‌رمانگه‌ى تۆمارى خانووبه‌ره‌ى سه به وه‌زاره‌تى دادى عێراق كه وێنه‌یه‌كی دزه‌ى پێكراوه و له 15ى شوباتى 2017 به واژۆى (فه‌وزیه علێوى خفێف) ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى تۆمارى خانووبه‌ره به وه‌كاله‌ت، ده‌رچووه و ئاراسته‌ى فه‌رمانبه‌ر (حه‌مید هادى حه‌مزه) كراوه، هاتووه :" به‌پشتبه‌ستن به بڕیارى لیژنه‌ى پێكهێنراو له دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و په‌سندكردنى به‌ڕێوه‌به‌ر و له‌به‌ر سه‌لماندنى نووسینی كۆمێنتێكت له پێگه‌ى (العداله و المجتمع) كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسای ڕێكخستنى فه‌رمانبه‌رانه".
له نووسراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش هاتووه، كه به‌و هۆیه‌وه :" بڕیار درا به سزادانت (سه‌رنج ڕاكێشان) و له ئه‌گه‌رى دووباره‌كردنه‌وه‌شدا، سزاكه توندتر ده‌بێت".
باسنيوز
