ئه‌بو به‌كر به‌غدادى داوا له چه‌كدارانى داعش ده‌كات خۆیان بشارنه‌وه و ڕوو بكه‌نه شاخه‌كان"
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :" ئه‌بو به‌كر به‌غدادى، سه‌ركرده‌ى داعش گوتارێكى ئاراسته‌ى چه‌كداران و شوێنكه‌وتووانى خۆى ده‌كات".
ماڵپه‌رى "سۆمه‌رییه نیوز"ى عێراقی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه "به‌غدادى" له گوتاره‌كه‌یدا دانى به‌وه‌دا ناوه له شه‌ڕه‌كانى ئه‌م دواییانه دۆڕاون، بۆیه داوا له چه‌كداران و ئه‌ندامانى ڕێكخراوه‌كه‌ى ده‌كات "خۆیان بشارنه‌وه و ڕووبكه‌نه ناوچه شاخاوییه‌كان".
تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمى، میدیاكانى سه‌ر به‌ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، ڕاستى ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌و گوتاره نه‌داوه.
هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراقیش، له به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ له پێشڕه‌ویدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان ڕزگار كردووه، شه‌ڕیش به‌رده‌وامى هه‌یه.
bas news -
