موقته‌دا سه‌در هێرش ده‌كاته سه‌ر مالیكی و پشتیوانى له عه‌بادى ده‌كات
شه‌ڕى نێوان سه‌در و مالیكی په‌ره ده‌سێنێت ، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌كاتى سه‌ردانیكردنى عه‌بادى بۆ پارێزگاى واست، كۆمه‌ڵێك خویندكارى زانكۆ كه گومان ده‌كرێت له لایه‌ن ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاساوه هاندرابن، خۆپیشاندانیان كرد، له وه‌ڵامى پرسیارێكیشدا ده‌رباره‌ى ئه‌و خۆپیشاندانه، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در هێرش ده‌كاته سه‌ر مالیكی و داواى لێپرسینه‌وه له خۆپیشانده‌رانیش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ سه‌ردانى پارێزگاى واستى كرد و كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى گواسته‌وه بۆ شارى كوت، ناوه‌ندى پارێزگاكه، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خوێندكارى زانكۆوه، خۆپیشاندانێكى ناڕه‌زایه‌تى دژ به‌سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌بادى ئه‌نجام درا، دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان ڕووبه‌ڕووى خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه و گه‌شته ئه‌وه‌ى به غازى فرمێسك‌ڕێژ كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كه بهێنن.
له وه‌ڵامى پرسیارێكى نووسراودا، كه له‌باره‌ى ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه ئاراسته‌ى كرابوو، موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، ڕایگه‌یاند :" هه‌ركێ بن، هه‌ركه‌سێكیش له پشتیان بێت، ئه‌و كاره له ناو حه‌ره‌مى زانكۆ یان له ده‌ره‌وه‌ى و به‌و شێوه‌یه، كارێكى خراپ و ڕه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه، زیانیش به پرۆژه‌ى چاكسازى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌دووریشی نازانم ئه‌وانه ده‌ستیان له‌پشته و ده‌یانه‌وێت زیان به پرۆژه‌كه‌مان بگه‌یه‌نن".
له وه‌ڵامى پرسیارێكدا، داواى ده‌ركردن و لێپرسینه‌وه‌ى له‌و خوێندكارانه كرد، بڕیاریشی دا شارى كوت به‌ده‌ر بێت له خۆپیشاندانى ئاشتى تا كاتێكى دیكه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه "عه‌بادى" تا ئه‌مڕۆ له گه‌نده‌ڵى به ده‌ر كراوه،گوتیشی :" به‌ناوى خۆپیشانده‌رانه‌وه ئه‌گه‌ر دزه‌یان كردبێته ناومانه‌وه یان له لایه‌ن (قائید زه‌رووره‌وه _مه‌به‌ستى نوورى مالیكی_یه) نێردرابن، داواى لێبوردن له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م".
واكد على ان “ای مڤاهره او احتجاجات خارج نگاق (اللجنه المشرفه على التڤاهرات) فهی لاتمپل التیار الصدری، وقد تكون معادیه له”، راجیا “عدم اغفال ژلك”.
bas news -
