عه‌بادى: فه‌رمانم به فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دا هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له سووریا
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئاشكراى ده‌كات، فه‌رمانى به فڕۆكه جه‌نگییه‌كان داوه هێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له ناوچه‌ى (ئه‌لبوو كه‌مال) له سووریا، كه زانیارى وردیان هه‌بووه له‌سه‌ر گردبوونه‌وه‌ى داعش له‌و ناوچه‌یه و له ناوچه‌ى قائیم.
دواى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له شارى كوت، ناوه‌ندى پارێزگاى واست، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق له كۆنفراسێكى ڕۆژنامه‌وانى، له باره‌ى شه‌ڕى مووسڵه‌وه، ڕای گه‌یاند :" پردى چواره‌م له شارى مووسڵ كۆنترۆڵ كرا و هێزه ئه‌منییه‌كان به ئاسانى پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى، ده‌ستخۆشى له سه‌ركه‌وتنه‌كانى عێراق به‌سه‌ر داعش ده‌كه‌ن، گوتیشی :" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ هێزێكى بیانى له‌سه‌ر خاكى عێراقدا له شه‌ڕى داعش به‌شدار نییه".
له‌باره‌ى هێرشى فڕۆكه جه‌نگییه عێراقییه‌كان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كان له خاكى سووریا، گوتی :" دواى به‌ده‌ستهێنانى زانیارى ورد و گرنگ له‌سه‌ر بوونى گردبوونه‌وه‌ى داعش، فه‌رمانم به هێزى ئاسمانى داوه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئامانجه‌كان له ناوچه‌ى بوو كه‌مال له سووریا و ناوچه‌ى قائیم له عێراق".
ئاشكراشی كرد، كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووریا په‌یوه‌ندییان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بووه و پێشتر مۆڵه‌تى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
bas news -
