باشووری عێراق.. مراوییەک شەڕ لەنێوان دوو عەشیرەت دروست دەکات
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، رۆژی سێشەممە 28.2.2017 شۆفێرێک لە شاری نەجەف لە باشووری عێراق لە مراوییەک دەدات و خاوەنی مراوییەکەش رووبەڕووی دەبێتەوە.
بەهۆی دروستبوونی شەڕە قسە لە نێوان شۆفێرەکە و خاوەنی مراوییەکە، خاوەنی مراوییەکە چەکوشێکی بەسەری شۆفێرەکەدا کێشاوە و کوشتوویەتی، دواتریش دەرکەوتووە مراوییەکە نەمردووە.
بەهۆی کوژرانی شۆفێرەکە، پیاوانی عەشیرەتەکەی چەکیان هەڵگرتووە و رووبەڕووی عەشیرەتی خاوەن مراوییەکە بوونەتەوە.
bas news -
