نوێنه‌رێكی نه‌ینه‌وا: داعش له‌به‌رده‌م دوو بژارده دایه سێیه‌می نییه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نوێنه‌رێكی هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان كه هێزه سونه‌كان له خۆ ده‌گرێت، وتی، ئه‌و لێبوردنه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ری كردوه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ داعش تێوه گلاون، مانای لێخۆشبوو‌ن ناگه‌یه‌نێت، وتیشی، له ئێستادا داعش له‌به‌رده‌م دوو بژارده دایه و سێیه‌می نییه.
نوری عه‌بد ره‌به، كه نوێنه‌رێكی پارێزگای نه‌ینه‌وایه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش له‌به‌رده‌م دوو بژارده دان و سێیه‌می تێدا نییه، یان ئه‌وه‌تا له شوێنی خۆیان ده‌مێیننه‌وه و مردنێكی مسۆگه‌ر چاوه‌ڕێیان ده‌كات یان ئه‌وه‌تا چه‌كی خۆیان فڕێ بده‌ن و خۆیان بۆ دادگاییكردن راده‌ست بكه‌ن.
عه‌بد ره‌به ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، لێدوانی عه‌بادی له‌باره‌ی دوا هه‌ل بۆ چه‌كدارانی داعش تاكو چه‌ك فڕی بده‌ن، نامه‌یه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌هۆش خۆیان بێته‌وه و خۆیان راده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی بكوژرێن و خێزانه‌كانیان ئاواره بن، وتیشی، ئه‌و داوایه مانای لێبوردن ناگه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تاوانیان به‌رامبه‌ر گه‌لی عێراق ئه‌نجام داوه و ده‌ستیان به خوێن سووره.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ره‌نگه ئه‌وانه‌ی له داعش یاخی ده‌بن و رووی چه‌كه‌كه‌یان به‌رووی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرسیه ده‌سوڕێنن، سزاكه‌یان سووك بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وا ده‌رده‌كه‌وێت له ریزه‌كانی داعش په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ش به‌مانای لێبووردن ناگه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی كه‌سی و خوێنی بێ‌تاوان و دادگا هه‌یه و بڕیار له‌سه‌ر بێتاوانی و به‌سزا گه‌یاندنیان ده‌دات.
رۆژی هه‌ینی 24ی شوبات هه‌لی كۆتایی به‌خشیه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ داعش تێوه‌گڵاون بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی خۆیان فڕی بده‌ن و خۆیان راده‌ست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه بكرێـن، ئه‌وه‌شی وت، بێجگه له‌مه رووبه‌رووی مردنی مسۆگه‌ر ده‌بنه‌وه.
payamner-
