سەربازگەیەکی نهێنیی داعش دەدۆزرێتەوە
لیوا روکن مەحمود ئەلفەلاحی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ئەنبار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کە سەربازگەکە لە دۆڵی قەزەف لە باشووری رۆژئاوای شاری روومادیی دۆزراوەتەوە.
سەربازگەکە لەژێر زەویی بیابان دروست کراوە، کە کارگەیەکی دروستکردنی بۆمب، کارگەیەکی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل، کۆگایەکی خواردن و چەک و تەقەمەنی و ماددەی C4 لە خۆ دەگرێت، کە C4 ماددەیەکی ترسناکە و لە دروستکردنی تەقەمەنی بەکاردەبێت.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
باسنيوز
