سوپای ئازادی سووریا بە توندی وەڵامی لێدوانێکی عەبادی دەداتەوە

 سوپای ئازادی سووریا بە توندی وەڵامی لێدوانێکی عەبادی دەداتەوە
سوپای ئازادی سووریا بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە سووریا بە کارێکی ”نایاسایی“ دادەنێت.



فارس بەیوش، سەرکردە لە سوپای ئازای ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە ئاژانسی (ئینتەر فاکس)ی راگەیاندووە، کە رێکخراوی توندڕەوی داعش زیاتر لە عێراق بڵاو بووەتەوە وەک لەوەی لە سووریا بڵاو بووبێتەوە.



فارس بەیوش پێیوایە پێویستە سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق سەرەتا داعش لە وڵاتەکەیان بۆردومان بکەن و بۆردومانەکەیان لە ناو خاکی سووریا ”نایاساییە“.



رۆژی هەینی 24.2.2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە فەرمانی بە فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی کردووە داعش لە ناو خاکی سووریاش بۆردومان بکەن.





باسنیوز
Top