حه‌شدی شه‌عبی قۆناغی شه‌شه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی له خۆرئاوای موسڵ ده‌ستپێكرد
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "له‌چه‌ند كاتژمێری رابردوودا هێزه‌كانیان به‌ره‌و ئامانجه‌كانیان له باشوری خۆرئاوای ته‌له‌عفه‌ر هێرشیان ده‌ستپێكردووه".
به‌پێی پێگه‌ی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی، له ئێستادا هێزه‌كانیان له سێ میحوه‌ره‌وه پێشڕه‌وی ده‌كات له باشوری خۆرئاوای قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، بۆ جێبه‌جێكردنی قۆناغی شه‌شه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی له خۆرئاوای موسڵ.
پێنج لیوای حه‌شدی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شدارن و له‌هه‌ر سێ میحوه‌ری عه‌ین ته‌لاوی، خه‌رابه جحیش، عه‌ی شه‌ریعه هێرشیان ده‌ستپێكردووه.
هێرشه‌كانی حه‌شد له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی هێزه عیراقییه‌كاندایه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی خۆرئاوای موسڵ، دوای ئه‌وه‌ی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه مانگی رابردوو كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه یه‌كشه‌ممه ده‌ستیپێكرد، هێزه‌كانی سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵی و دژه تیرۆر‌و حه‌شدی شه‌عبی به‌شدارن.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پاڵپشتی ئاسمانی سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵی ده‌كه‌ن له‌شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی خۆرئاوای موسڵ.
xandan -
