خۆكوژه به‌ریتانییه‌كه‌ی داعش له‌موسڵ كێیه؟
رێكخراوی داعش دوای ته‌قینه‌وه‌كه كه هێزه عیراقییه‌كانی له‌باشوری خۆرئاوای موسڵ كرده ئامانج رایگه‌یاندبوو، ئه‌بو زهكریا به‌ریتانی بهئۆتومبیلێكی بۆمبرێژكراوه‌وه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و خوكۆژه ناوی (رونالد فیدله‌ر)ه و ته‌مه‌نی 50 ساڵ بووه و خه‌ڵكی شاری مانچسته‌ره، له ساڵی 2002 گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی گوانتنامۆ.
رێكخراوی داعش وێنه‌یه‌كی فیدلهری بڵاوكردبووه‌وه كه به ناوی (جه‌مال ئه‌لدین ئه‌لحارس) ده‌ناسرا پێش ئه‌وه‌ی به (ئه‌بو زه‌كه‌ریا به‌ریتانی) بناسرێت.
له ساڵی 2001 هێزه‌كانی ئه‌مریكا رونالد فیدلهریان له پاكستان ده‌ستگیركردبوو دواتر گواسترایه‌وه بۆ زیندانی گوانتنامۆو لێكۆڵه‌ره ئه‌مریكییه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه فیدله‌ر زانیاری زۆر به نرخی له سه‌ر شێوازه‌كانی تاڵیبان پێیان دابوو، دواتر دوای دوو ساڵ زیندانی ئازاد كرا.
به‌پێی سكای نیوز، فیدله‌ر دوای دانوستانێكی چڕ‌و پڕ رزگاركراوه كه له‌لایه‌ن تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی به‌ریتانیاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا.
هه‌روه‌ها به‌پێی ده‌یلی مایل، حكومه‌تی به‌ریتانیا یه‌ك ملیون پاوه‌ندی وه‌كو قه‌ره‌بوو دابوو به فیدله‌ر دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌ریتانیا.
به‌ڵگه‌كانی ئه‌ندامبوونی فیدله‌ر له ناو داعش كه له ساڵی 2014 واژوی كردبوو كاتێك سنوری توركیا به‌ره‌و سوریاوه تێپه‌ڕیوه كه‌وتووه‌ته ده‌ست بی بی سی.
فیدله‌ر وه‌كو خۆبه‌خش چووه‌ته ناو داعش بۆ شه‌ڕكردن و وتویه‌تی زانیاری سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه هه‌یه.
جیمسون برای ئه‌بو زه‌كه‌ریا ده‌ڵێت، براكه‌ی "وه‌رزشه‌وانێكی لێهاتوو بووه" له‌كاتی گه‌نجیدا، یاری تۆپی پێ و تێنس و چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ی ده‌كرد، هه‌روه‌ها پاڵه‌وانی كاراتی بووه له‌كاتی هه‌رزه‌كاریدا.
هاوسه‌ری رونالد فیدله‌ر به رۆژنامه‌ی دایلی میرۆری راگه‌یاندووه كه خۆی له‌گه‌ڵ پێنج منداڵی چوون بۆ سوریا بۆ ئه‌وه‌ی فیدله‌ر رازی بكه‌ن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی شكستیخواردووه و جارێكی تر هه‌ڵهاتوون و خۆیان له ناوچه‌كانی ژێر كونترۆڵی داعش رزگاركردووه.
ئه‌فزه‌ل ئه‌شره‌ف راوێژكاری پێشوی ئه‌مریكا له عیراق رایگه‌یاند، ئه‌وه ده‌ریده‌خات كه هه‌ندێك له زیندانكراوانی گوانتنامۆ نیازیان خراپه و پرسیاری زۆر دێته ئارا له‌باره‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌ی پشتیوانیان كردووه‌و هاوكاریان كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی له گوانتنامۆ.
xandan -
