موقتەدا سەدر پرۆژەیەکی چاکسازی سیاسی و ئەمنی راگەیاند
موقتهدا سەدر، ڕێبهرى ڕهوتى سهدر، لە پرۆژەکەیدا داوا دەکات سندووقێکی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردنی ھەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی عێراق بکرێتەوە و ھەموو ناوچەکان بگرێتەوە، لەگەڵ پێویستی گەیاندنی ھاریکاری مرۆیی بەپەلە بۆ بەھاناوەچوونى زیان لێکەوتووان لەو ناوچانە و پێویستی پێکھێنانی شانەیەکی نێودەوڵەتی بایەخ بە مافی مرۆڤ و کەمینەکان بدات و سەرپەرشتی نەھێشتنی پێشێلکاری و دەستدرێژیکردنە سەر تایەفە مەزهەبی و ئەتنییەکان بکات.
ھەروەھا رێبەری ڕەوتی سەدر داوی کردووە سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکان لە زەوی پاراستن لە ناوچە ڕزگارکراوەکان و ناوچە جێ ناکۆکەکان بەھێز بکرێن و پێویستی دەست پێکردنی و تووێژێکی ڕاستەقینە و کاریگەرانە لەگەڵ لایەنەکان لە کوردستان بە مەبەستی گەیشتنە چارەسەر سوود بە عیراق بگەیەنن و خراپیش نییە ئەگەر بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت.
لە بەشێکی دیکەی دهستپێشخهرییهكهدا، هاتووه، ھەوڵدان بۆ نەھێشتنی تەنگژەی دەستێوەردانی تورکیا لەرێگەی دیپلۆماسی و حکوومەتی عیراق داوا لە ھەموو ھیزە داگیرکەرەکان یان بە دەربڕینێکی دیکە دۆستەکان بکات كه لە خاکی عێراق بچنە دەرەوە بۆ ئهوهى سەروەری و شکۆی دەوڵەت بپارێزرێت و درێژەدان بە دیالۆگی سیاسی ڕاستەقینە و کاریگەرانە لە پێناو پاراستنی خاک و ئاسایش و پاراستنی سنوورەکانی عێراق و دەست پێَکردنی دیالۆگێکی سەرتاسەری بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی ھەموو ئایین و ئایینزا و کەمە نەتەوەییەکان بگرێتەوە، بهو مهرجهى تیرۆریستان و بەعسی لێ دەرچێت و ھەموو چەکەکان لە عیراق کۆبکرێنەوە و بدرێنە دەوڵەت و بارەگای ھەموو گرووپە چەکدارەکان دابخرێن یان بکرێنە رێکخراوی رۆشنبیری و مەدەنی و کۆمەڵایەتی و مرۆیی ، ههروهها ئەنجوومەنێکی باڵای کاروباری کەمینەکان لە عیراق پێکبھێنرێت.
باسنيوز
