پەرلەمانی عێراق تاوتوێی شەڕی مووسڵ دەكات
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەلیم جبووری، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیی ئەنجامدەدات، بڕیاریشە لە کۆبوونەوەدا چەندین تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
بەپێی راگەیێندراوەکە، پەرلەمان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و هەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیۆنی باڵای عێراق و راپۆرتی لیژنەی دەستەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق دەکات.
K24
