لێپرسینەوە لە هەشت وەزیری عێراق دەکرێت
د.پەریوان خەیلانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی، رایگەیاند: بڕیارە لێپرسینەوە لە هەشت وەزیری حکوومەتی عێراق بکرێت، بەڵام دەبێت لەسەرەتادا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان یەکلابکاتەوە، چونکە ناکرێت پرسی کۆمسیۆنی ئاوا یەکلا بکرێتەوە، بەستافی کۆمسیۆن بڵێن بڕۆن و ستافێکی نوێ دابنرێت، گوتی: "ستافی کۆمسیۆن بانگێشتی پەرلەمان دەکرێت، ئەگەر وەڵامەکانیان بڕوا پێکراو نەبوو، ئەوە دەنگ لەسەر گۆڕینیان دەدرێت".
گوتیشی: "بڕیارە دوای کۆمسیۆن، لێپرسینەوە لە هەشت وەزیری حکوومەتی عێراق بکرێت کە لەناویاندا وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هەیە لەسەر پشکی گۆڕانە".
باسنیوز
