برسێتی هەڕەشە لە 140 هەزار منداڵی عێراقی دەکات
بەپێی راپۆرتێکی رووانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە رۆژی چوارشەممە 15.2.2017 بڵاو کراوەتەوە، 25 منداڵ لە مانگی 1ـی 2017 لە بەری رۆژئاوا (راست)ی شاری مووسڵ لە برسان گیانیان لەدەست داوە.
ئەو منداڵانە تەمەنیان لە نێوان مانگێک و سێ ساڵدا بوو و بەهۆی نەبوونی شیر و مادەی دیکەی خۆراکییەوە، گیانیان لەدەست داوە.
هەروەک لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە، بەهۆی گەمارۆدانی بەری رۆژئاوای مووسڵ لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە شیر، خواردن و ئاو لە شارەکە نەماوە و برسێتی هەڕەشەی مردن لە 140 هەزار منداڵ دەکرێت.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.
bas news -
