مووسڵ.. بەرپرسی هەوڵگریی داعش کوژرا

مووسڵ.. بەرپرسی هەوڵگریی داعش کوژرا
شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە بەرپرسی هەواڵگریی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە ویلایەتی نەینەوا، کوژراوە.



لە بەیاننامەیەکدا، شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراگی رایگەیاندووە، کە رۆژی چوارشەممە 15.2.2017 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی داعشی بۆردومان کرد و تەقاندییەوە.



هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هەریەکە لە حەقی ئیسماعیل عوبد، ئەبو مەهای بەرپرسی هەواڵگریی داعش لە نەینەوا، حەمادی ئەحمەد سەماق‌ی بەرپرسی دارایی رێکخراوەکە لە مووسڵ، حامد ئەحمەد ئیبراهیم‌ی والیی مووسڵ و ئەبو خەلدون‌ی بەرپرسی میوانخانەکانی داعش کوژراون.



شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی هەروەها رایگەیاندووە، ئەو سەرکردانەی داعش لە ناوچەی 17ـی تەمموز لە بەری رۆژئاوا (راست)ی شاری مووسڵ بوون لەو کاتەی بۆردومان کراون و کوژراون.
bas news -
Top