وه‌زیری ته‌ندروستى عێراق سكالا له سه‌ر میدیاكارێك تۆمار ده‌كات
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى ڕوانگه‌ى عێراقی بۆ ئازادییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، عه‌دیله حموود، وه‌زیری ته‌ندروستى عێراق، سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر میدیاكار ماجد سه‌لیم، كه وه‌ك پێشكه‌شكارى به‌رنامه له كه‌ناڵى (هنا به‌غداد) كار ده‌كات.
ئه‌و میدیاكاره له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت :" وه‌زیری ته‌ندروستى، به‌و تۆمه‌ته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هاوولاتیان وه‌رده‌گرم و تیایدا ڕه‌خنه له كاركردنى سه‌رجه‌م ده‌زگا حكوومییه‌كان و ده‌زگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌گرن، سكاڵاى یاسایی له‌سه‌رم تۆمار كردووه".
ماجد سه‌لیم، میدیاكارێكى عێراقییه و له كه‌ناڵى ئاسمانى (هنا به‌غداد) كار ده‌كات و تیایدا به‌رنامه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆى كراوه پێشكه‌ش ده‌كات و تیایدا سكالا و ڕه‌خنه و داواكارى هاوولاتیان، له ڕێگه‌ى ته‌له‌فوونه‌وه وه‌رده‌گرێت.
bas news -
