پەرلەمانتارێک: عێراق 15.5 ملیار دۆلار قەرزاری وڵاتانە
ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای گەیاند: "حكوومەتی عێراق ڕێژەیەكی زۆر قەرزی سەردەمی شەڕ عێراق_ئێرانی لەسەرە كە بڕەكەی دەگاتە 9 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، هەرچەندە قەرزەكان پێشتر 51 ملیار دۆلار بوون، بەڵام بەشێكی زۆر لەو وڵاتانەی قەرزیان لەسەر عێراق هەبوو لە قەرزەكانیان خۆش بوون، ئەو وڵاتیانەش بریتی بوون لە: (ئەمریكا و دانیمارك لە تەواوی قەرزەكانیان خۆش بوون، بەڵام ڕووسیا و چەند وڵاتێكی دیكە لە 80% قەرزەكانیان خۆش بوون)".
گوتیشی: "چوار جۆر قەرز لە عێراقدا هەیە، یەكەم قەرزی (نادی پاریس)ە، ئەو قەرزەش هی سەردەمی سەدام حوسێنە كە بڕی قەرزەكە 9 ملیار و 600 ملیۆنە دۆلارە كە هی 16 وڵاتی جیهانە، ئەگەر تا كۆتایی ساڵی 2017 ئەو بڕە قەرزە نەدرێتەوە، ئەوا عێراق تووشی كێشە دەبیت، دووەمیان قەرزی دەرەوەی کۆبوونەوەی (نادی پاریس)، ئەویش 4 ملیار دۆلارە، سێیەمیان قەرزی وەبەرهێنەرە بیانییەكانن كە قەرزیان بە حكوومەتی عێراق داوە، چوارەمیشیان قەرزی دیكەیە، بە تێكرا قەرزەكان 15 میلیار و 500 ملیۆنن كە پێیان دەوترێت قەرزی دەرەكی".
باسنیوز
