مالیکی بە نیازی کەمکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانتارانە
بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئێستای عێراق، پێویستە ئەو کەسەی خۆی بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێرێ تەمەنی لە 30 ساڵ زیاتر بێت.
عەبدولسەلام مالیکی، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتیی دەکات، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کە پێویستە سوود لە تواناکانی گەنجانی عێراق وەربگیرێت.
عەبدولسەلام مالیکی ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئیئتیلافەکەی هەوڵ دەدات مەرجی 30 ساڵ تەمەن بۆ 25 ساڵ کەمکرێتەوە و مەرجی ئەوەش دابنرێ، کە نابێ بروانامەکەی لە بەکالۆریۆس (دەرچووی زانکۆ) کەمتر بێت.
ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا ویستی نوری مالیکی و ئیئتیلافەکەی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە لە عێراق نیشانداوە و رایگەیاندووە، ”بە هەموو هێزمانەوە کار بۆ پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە دەکەین“.
دوای ساڵی 2003، بۆ رێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی دیکتاتۆرییەت و مسۆگەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکان، حکوومەتی عێراق لەسەر بنەمای رێککەوتن و تەوافوقی لایەنەکانی کورد، سوننە و شیعە بونیات نرایەوە.
بە گەڕانەوە بۆ حکوومەتی زۆرینە، هەردوو پێکاتەی کورد و سوننە، کە کەمتر لە نیوەی دانیشتووانی عێراق پێک دەهێنن، تووشی زیانێکی گەورە دەبن و لەلایەن ”دیکتاتۆرییەتی شیعە“ وەک بەرپرسانی باڵای سوونە باسی دەکەن، مافەکانیان دەخورێت، چونکە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی عێراق پێک دەهێنن.
باسنيوز
