داعش به قه‌ناس ڕۆژنامهنووسێكى ئافره‌ت بریندار ده‌كات
ڕۆژنامه‌ى "شرووق"ى جه‌زائیری، كه ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه كارى بۆ ده‌كات، له هه‌واڵێكدا ڕای گه‌یاند :" به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشهمه 13ى شوباتى 2017 ڕۆژنامه‌نووس سه‌میره مواگى، فیشه‌كێك به‌ر سه‌رى ده‌كه‌وێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ڕۆژنامه‌نووسه‌كه به گولـله‌ى قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى داعش له باشوورى ته‌له‌عفه‌ر له سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، بریندار بووه.
هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه، كه ڕۆژنامه‌نووسه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى، گواستراوه‌ته‌وه.
باسنيوز
