داعش جێگرەوەی بەغدادی دیاری دەکات

 داعش جێگرەوەی بەغدادی دیاری دەکات
رێکخراوی توندڕەوی داعش باسی جێگرەوەی خەلیفەی رێکخراوەکە دەکات، دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی کوژرانی و رایدەگەیەنێت، کە جێگرەوەی هەیە.

چەند رۆژێکە دەنگۆی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش بڵاو بووەتەوە، کە دەگوترێ بەهۆی بۆردومانکردنی بنکەیەکی سەرکردایەتیی رێکخراوەکەنلەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە، لە شارۆچکەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکان، چەکدارانی داعش لە ناوخۆی ناوچە داگیرکراوەکان باس لە بوونی جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی دەکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری راست بوونی ئەو دەنگۆیانەی باس لە کوژرانی خەلیفەکەیان دەکەن.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.







باسنيوز
Top