ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: لە دانیشتنی ئەمڕۆ کوتلەی مالیکی ویستی تەحەدای رەوتی سەدر بکات بەڵام شکستی ھێنا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: لە دانیشتنی ئەمڕۆ کوتلەی مالیکی ویستی تەحەدای رەوتی سەدر بکات بەڵام شکستی ھێنا
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ بەھۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ رۆژی سێ‌شەممە دواخرا، ھەر چەندە کوتلەی مالیکی ویستی تەحدای رەوتی سەدر بکات و کۆبوونەوەکە بکرێت، بەڵام شکەستیان ھێنا.



ئیسلام حوسێن بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ھەبوو، بەڵام بەھۆی ئامادەنەبوونی ریژەی یاسایی ئەندامان کە تەنھا ١٣١ئەندام ئامادەبوون کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی سێ‌شەممە دواخرا، چونکە پێویست بوو ١٦٣پەرلەمانتار ئامادەبن.



ئیسلام حوسێن گوتیشی: پەرلەمانتاران ترسیان ھەبوو رووداوەکانی پێشوو دووبارە ببنەوە و خۆپیشاندەران ھێرشی سەر پەرلەمان بکەن، بۆیە زۆرینەی پەرلەمانتاران ئامادە نەبوون.



حوسێن ڕوونیشی کردەوە، لیستی دەوڵەتی قانوونی سەر بە مالیکی زۆر ھەوڵیان دا کۆبوونەوەکە بکرێت وەکو تەحەدایەک بۆ رەوتی سەدر کە خۆپیشاندانەکان کاریگەریان نیە، بەڵام نیسابی یاسایی تەواو نەبوو و شکەستیان ھێنا.
PAYAMNER-
Top