ههنگاوهكانی سوپا رووبهڕووی ئاستهنگ دهبێتهوه
ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی رۆژئاوای موسڵ بە ھۆی ھەندێ فاكتەر جیاواز دەبێت لە ئۆپەراسیۆنی پێشووی ھێزەكانی عێراق لە رۆھەڵاتی شارەكە، كە رۆژی 17 تشرینی یەكەمی 2016 دەستیپێكرد و لەماوی سێ مانگدا ناوچەكانی دەوروبەری موسڵ و رۆژھەڵاتی شارەكەیان كۆنترۆڵ كرد.
فەرماندە سەربازییەكانی عێراق بۆ ئەم پرسە ئاماژە بە بەربەستەكانی وەك چڕی دانیشتوان لە رۆژئاوای موسڵ، كۆنی شارەكە دەكەن كە بیناكانی زۆر لە یەك نزیكن و شەقام و كۆلانەكانیشی تەسكن و كشانەوەی چەكدارانی داعش بەھۆی ئابڵۆقەدانیان بە دوور دەزانن و بە توندی بەرەنگاری ھێزەكانی عێراق دەبنەوە.
K24 -
