داعش بڕیارێکی تایبەت بۆ رۆژی خۆشەویستی دەردەکات

 داعش بڕیارێکی تایبەت بۆ رۆژی خۆشەویستی دەردەکات
رێکخراوی توندڕەوی داعش بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستیی جیهانی بڕیارێکی نوێ دەردەکات.

بەپێی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە 13.2.2017 چەکدارانی داعش لە بەری رۆژئاوا (راست)ی مووسڵ بە بڵندگۆ بڕیارەکەیان بۆ خەڵکی خوێندووەتەوە و هەڕەشەی کوشتنیشیان لە سەرپێچیکاران کردووە.

بەپێی بڕیارەکەی داعش، لە رۆژی سێشەممە 14ـی 2 (14ـی شوبات) نابێ هیچ کەسێک، ئەگەر منداڵی ساواش بێت، جلوبەرگی سوور بپۆشێت.

رۆژی 14ـی شوبات بە رۆژی خۆشەویستیی جیهانیی ناسراوە و لەو رۆژەدا، عاشقەکان جلوبەرگی سوور دەپۆشن و گوڵی سوور دەکەنە دیاری بۆ یەکتر.












باسنيوز
Top