میلیشیای سەدری لەبارەی تۆپبارانکردنی ناوچەی سەوز روونکردنەوە دەدات
دوای دروستبوونی توندوتیژی لەنیوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی بەغدا، ئێوارەی رۆژی شەممە 11.2.2017، ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران، کە هەموو بارەگاکانی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، زۆربەی وەزارەتەکان و باڵیۆزخانەی وڵاتانی لێیە.
دەستەی جیهادیی سەرایا سەلام، کە میلیشیایەکی حەشدی شەعبییە و سەر بە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرە، رایگەیاندووە، ئیدانەی تۆپبارانکردنی ناوچەی سەوز دەکات و رەتی دەکاتەوە چەکدارەکانی ئەنجامیان دابێت.
میلیشیای سەرایا هەروەها بێبەریی بوونی خۆی لە هەر کەس و دەستەیەک راگەیاندووە، ئەو کارانە خزمەتی ئەوانە دەکەن، کە ”دەیانەوێ ناکۆکیی و ئاژاوەگێڕیی لەنێوان عێراقییەکان دروست بێت“.
رۆژی شەممە 11.2.2017, خۆپیشاندانێكى ملیۆنى له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و خۆپیشانده‌ران چوونه به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كه توندوتیژى لێكه‌وته‌وه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆمبى فرمێسكڕێژیان بۆ خۆپیشانده‌ران هه‌ڵدا و ته‌قیان كرد، له ئه‌نجامدا، وه‌ك بەرپرسانی بەغدا رایانگه‌یاندووە، چوار خۆپیشانده‌ر و کارمەندێکی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كوژران و 320 خۆپیشانده‌رى دیكه‌ش بریندار بوون.
bas news -
