پەرلەمانتارێک: دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوا دەخرێت

پەرلەمانتارێک: دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوا دەخرێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێی وایە، تا هێوربوونەوەی خۆپیشاندانەكانی بەغدا پێشبینی دەكرێت هیچ دانیشتنێكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوە نەچێت.



سۆزان بەكر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێشبینی دەكرێت دانیشتنی سبەینێ دووشەممە 13/2/2017ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی كەمیی نیسابی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دوا بخرێت بۆ دووشەممەی داهاتوو، هەروەها پێشبینی دەكرێت تا هێوربوونەوەی خۆپیشاندانەكانی ناوچەی سەوز هیچ دانیشتنێكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام نەدرێت".



گوتیشی: "جگە لە 5 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بەهۆی تەواونەبوونی ئیشەكانیان لە بەغدا ماونەتەوە، سەرجەم ئەندامە كوردەكانی دیكە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام ڕۆژی دووشەممەش13/2/2017 ئەگەر كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوە نەچێت، ئەوا ئەوانیش دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان".
bas news -
Top