سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ھەوڵی چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای بەغدا دەدات
سۆزان بەکر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، پێشنیار کراوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نێوئەنجومەنی نوێنەران، بۆ چارەسەر کردنی ئەو دۆخەی ئیستای عێراق پێیدا تێدەپەڕێت".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەڕوو: "پێموایە ئێستا خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەوەی ئەو کۆبوونەوەیە ڕێک بخەن، کۆبوونەوەکەش پێویستی بە ھەموو ئەندام پەڕلەمانەکان ناکات، بەڵکو تەنیا سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان بەشداری تێدادەکات".
گوتیشی: "ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارێک دەدرێت، جا ئەو بڕیارە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پرۆژەکەی کۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانە یا شتیکی دیکەیە نازانم، بەڵام پێشتر و لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەراندا گفتوگۆ لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ئەو پڕۆژەیە، ھەبوو".
bas news -
