به‌به‌ڵگه‌وه.. یادى له‌دایكبوونى "زه‌ینه‌ب كچى ئیمامى عه‌لى" ده‌كرێته پشوو
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی بۆ میدیاكان دزه‌ى پێكراوه، 50 په‌رله‌مانتارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران واژۆیان له‌سه‌ر پێشنیازێك كردووه، كه "ڕۆژى عه‌فاف" كه یادى له دایكبوونى "زه‌ینه‌ب كچى عه‌لى كوڕى تاڵب"ـه، بكرێته پشوو، له‌نێو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه واژۆیان له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه كردووه، په‌رله‌مانتارى كوردیش هه‌یه.
وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، په‌رله‌مانتار جه‌مال محه‌مه‌داوى له فراكسۆنى فه‌زیله، كه یه‌كێكه له فراكسیۆنه‌كانى هاوپه‌یمانى نیشتمانى شیعه، پێشنیازێكى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌رزكردووه‌ته‌وه و پێشنیاز ده‌كات، "ڕۆژى عه‌فاف" بكرێته پشووى فه‌رمى و له چوارچێوه‌ى یاسای پشووه‌كان جێبكرێته‌وه.
حزبى فه‌زیڵه له (4ى شوباتى 2017) ئاهه‌نگێكى به بۆنه‌ى "ڕۆژى عه‌فاف"ـه‌وه ڕێكخست، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی له‌دایكبوونى "زه‌ینه‌ب" كچى چواره‌م خه‌لیفه‌ى ئیسلام "ئیمامى عه‌لى كوڕى تاڵب".
bas news-
