داعش 385 كه‌سى له سنوورى كه‌ركووك ڕفاند
سه‌رچاوه ئه‌منییه عێراقییه‌كان، ڕایانگه‌یاند :" چه‌كدارانى داعش له نزیك گوندى (زیبات) بۆسه‌یه‌كیان بۆ ئاواره‌كان دانا و 260 كه‌سیان ڕفاند".
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، كه ئه‌و ئاوارانه بهرهومهكتهب خالد ده‌ڕۆشتن و له‌و كاتانه‌دا كهوتوونهتهبۆسهكهى داعشه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كرد، كه له بۆسه‌یه‌كی دیكه‌دا له نزیك گوندى "حه‌مل" سه‌ر به حه‌وڵه حه‌مرین، داعش 125 كه‌سى دیكه‌یان ڕفاند.
ڕۆژنامه‌ى "زه تایمز"ى به‌ریتانى پێشتر ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه، كه داعش له هه‌فته‌ى ڕابردوودا 46 گه‌نج و مێردمنداڵى له مووسڵ گولـله‌باران كردووه.
bas news-
