به‌ڵگه..پارێزگارى پێشووترى به‌غدا 200 ماتۆڕسكیلى به سێ هێنده‌ى نرخى كۆمپانیا كڕیوه
به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك، پارێزگارى پێشووترى به‌غدا، كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانى حزبى ده‌عوه و نزیك له "نوورى مالیكی" ئه‌میندارى گشتى ئه‌و حزبه، له‌سه‌رده‌مى خۆیدا 200 ماتۆڕكسیلی بۆ هاتوچۆى به‌غدا كڕیوه كه نرخى هه‌ر یه‌كه له‌و ماتۆڕسكیلانه، سێ هێنده‌ى نرخى فرۆشتنه له كۆمپانیاكه.
به‌پێی به‌ڵگه‌كان، "سه‌ڵاح عه‌بدولڕه‌زاق"، پارێزگارى پێشووترى به‌غدا (له 2009 تا 2013) و سه‌ركرده‌ى باڵا له حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكی، له ساڵى 2011 گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "كه‌رامه"ى عێراقی كردووه بۆ دابینكردنى 200 ماتۆڕكسیل له جۆرى (YAMAHA XJ 900) به به‌هاى 5.920.000.000 (پێنج ملیار و نۆسه‌د و بیست ملیۆن دینارى عێراقی) كه نرخى هه‌ریه‌ك ماتۆڕسكیل به 29.600.000 دینار، دانراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نرخى هه‌ر یه‌كێك له‌و ماتۆڕسكیلانه له ماڵپه‌رى فه‌رمى كۆمپانیا یابانییه‌كه به 7000 دۆلارى ئه‌مریكییه له كاتێكدا به‌پێی گرێبه‌سته‌كه بۆ هه‌ر ماتۆڕكسیلێك نزیكه‌ى 24000 دۆلار دانراوه كه ده‌كاته زیاتر له سێ هێنده‌ى نرخى كۆمپانیا.
پارێزگارى پێشووترى به‌غدا، جگه له‌و دۆسێیه، چه‌ند دۆسێیه‌كی گه‌نده‌ڵى دیكه‌ى دراوه‌ته پاڵ و دۆسێكانى له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی عێراقن و دراونه‌ته دادگا.
bas news-
