كوژرانی 40 تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای موسڵ

كوژرانی 40 تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای موسڵ
بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی جەنگی عێراق و تێكشكاندنی ھێرشی داعش لە رۆژئاوای موسڵ، ئەمڕۆ 40 تیرۆریستی رێکخراوەکە كوژران.


نایف زوبێدی ئەفسەر لە سوپای عێراق رایگەیاند كە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی جەنگی عێراق و تێكشكاندنی ھێرشی داعش لە رۆژئاوای موسڵ، 40 تیرۆریستی رێکخراوەکە كوژران.


زوبێدی گوتی "فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هێرشێكی داعشیان بۆ سەر شوێنەكانی حەشدی شەعبی لە نزیك ناوچەی وادی زنابیر باشووری رۆژئاوای قەزای تەلەعفەر تێكشكاند".


هەروەها گوتی "بەهۆی تێكشكاندنی هێرشەكەوە، 20 تیرۆریست كوژران و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی داعشیش تێكشكێنران".


هاوكات حەشدی شەعبی، كوژرانی 20 تیرۆریستی داعشی لە نزیك ناحیەی تەل عەبتە باشووری رۆژئاوای موسڵ راگەیاند كە لەنێویاندا خۆكوژ هەبوون.


لە بەیاننامەیەكدا كە حەشدی شەعبی بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە هێزەكانیان دوای تێكشكاندنی هێرشێكی داعشی بۆ سەر ناوچەی حەجف باشووری تەل عەبتە باشووری رۆژئاوای مووسڵ، توانیویانە 20 تیرۆریست بكوژن كە لەنێویاندا چوار خۆكوژ هەبوو.

bas news -
Top