لە ترسی خۆپیشاندەران پەرلەمانی عێراق دادەخرێت
بڕیارە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 8.2.2017، هاووڵاتییانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و داوای چاکسازی بکەن.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا داوای لە پەرلەمانتاران، وەـزیرەکان و بەرپرسانی عێراقی کردووە بارەگای پەرلەمان و هەموو بارەگا حکوومییەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا چۆڵ بکەن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
داخستنی پەرلەمان و ناردنەوەی پەرلەمانتار، وەزیر و بەرپرسانی حکوومەت لە ترسی خۆپیشاندەرانە، چونکە دەترسن سیناریۆی ساڵی رابردوو دووبارە ببێتەوە.
پێشتر لە رۆژی 30ـی نیسانی 2016، دوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممەی هەفتەی دواتر، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هێرشیان کردە سەر پەرلەمانی عێراق و داگیریان کرد و گرتەی ڤیدیۆیی سووکایەتیکردن بە ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و بەشێک پەرلەمانتارانیان بڵاو کردەوە.
bas news -
