یوئێن: ٣٠ هه‌زار ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه موسڵ
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، له دوای ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی موسڵ له مانگی تشرینی یه‌که‌مه‌وه تا ئێستا ٣٠ هه‌زار که‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که.
هه‌روه‌ها ئاماژه به قه‌ره‌باڵغی ڕۆژانه‌ی بازگه‌کان و پشکنینی گه‌ڕاوه‌کان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌کات .
تا ئێستاش به‌ری ڕۆژئاوای شاره‌که له‌ده‌ستی داعشدایه که به مه‌زه‌نده ٧٥٠ هه‌زار که‌سی تێدا ده‌ژی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کان ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی نه‌ینه‌وا، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی قۆناغی سێیه‌مدایه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که ٢٥٠ هه‌زار که‌سی دیکە به هۆی شه‌ڕه‌که‌وه ئاواره ببن و ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
ZNA
